send link to app

Mohammad Mehdi app for iPhone and iPad


4.4 ( 5424 ratings )
Education
Developer: Arman Hadi
Free
Current version: 3.1.6, last update: 1 year ago
First release : 11 Dec 2019
App size: 53.69 Mb

سڵاو هاوڕێیان

سوپاس بۆ بەکارهێنانی ئاپی تایبەتیم

من مامۆستا محمد ڕاستەوخۆ ئەم ئاپە بەڕێوە دەبەم و خوێندکارەکانی کۆرسی ڤی ئای پیم ئەتوانن درێژە بە قۆناغێکی نوێ بدەن لێرە و هەروەها خوێندکارەکانی کۆرسە ئۆنڵاینەکانیشم دەتوانن سوود لەم ئاپە ببینن وەکو تەواوکەری کۆرسە ئۆنڵاینەکانیان لە فەیسبووک، کە خوێندکارەکانم دەتوانن لە ڕێگەی ئەم ئاپەمەوە ئاستیان بۆ بەرزترین ئاست بەرز بکەنەوە و تەنانەت فێری وەرگێڕانی زمانی ئینگلیزی بۆ کوردی یان کوردی بۆپ ئینگلیزیش ببن بە باشترین شێواز و بە فێربوونی جوانترین شێوەزاری ئەمریکی.


ئەم ئاپە بۆ کێ دەبێت؟

١. بۆ هەموو ئەو کەسانەی کە کۆرسی ڤی ئای پی من تەواو دەکەن.
٢. بۆ هەموو ئەو کەسانەی کە دەگەنە ئاستی سێیەمی کۆرسە ئۆنڵاینەکان.
٣. بۆ هەموو کەسێکی ئاساییش دەبێت بە مەرجێک ئاستی سەرەتایی و ناوەندی لە زمانی ئینگلیزی تەواو کردبێت.



نرخی ئاپەکە چەندە؟

١. ئەم ئاپە بۆ هەموو ئەو کەسانەی کە بەشداری کۆرسی ڤی ئای پی یان کردووە بە بێ بەرامبەرە.
٢. بۆ هەموو ئەو کەسانەی کە لە کۆرسە ئۆنڵاینەکانم گەشتوونەتە ئاستی سێیەم بە بێ بەرامبەرە.
٣. بۆ خەڵکی ئاساییش کە بەشداری لە هیچ کۆرسێکی من نەکردبێت بە ١٥ هەزار دینارە.

لە ڕێگەی ئەم ئاپەوە دەتوانن ڕۆژانە باوترین وشەو ڕستەو دەستەواژەکانی زمانی ئینگلیزی فێر ببن بە ئاسانترین شێوە کە پێویستی بە هیچ سەعی کردن و لەبەر کردنێک نەبێت و تەنها بە چەند جار دووبارە کردنەوەیەکی ڕؤژانە دەتوانن هەموو وشەو دەستەواژەو ڕستەکانی ناو ئەم ئاپە فێر ببن کە پێتان دەگات.